سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نرخی ئەمڕۆی زێڕی لە بازاڕی کوردستان خستەڕوو و مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 675 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئایاری 2025 عەبدوڵا ئەکرەم مستەفا، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: “نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 258 دۆلار دەستنیشانکراوە و نرخی دۆلاریش بە 144 هەزار و 550 دینار خەمڵێندراوە”.
بەگوێرەی ئەو نرخەی سەندیکای زێڕنگەران دەستنیشانی کردووە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان ئەمڕۆ بە سێ هەزار و 258 دۆلاری ئەمەریکییە.
لەبارەی نرخی ئەمڕۆی یەک مسقاڵ زێڕ لە زێڕنگەرییەکانی هەولێر، سەندیکای زێڕنگەران بەم شێوەیە نرخەکانی دەستنیشان کردوە:
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 24 = 770،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 22 = 707،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 21= 675،000
مسقاڵێک زێڕ عەیارە 18 = 578،000