لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیيان، ٢٠ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی مۆدێرن، لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە دابین کران.
لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی، بە ئامادەبوونی هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانى وهزارهتى ناوخۆ و یادگار ئەنوەر فەرەج، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، ٢٠ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی مۆدێرن، بە گوژمەی زیاتر لە شەش ملیۆن یۆرۆ بۆ بهڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگه و ئیدارە سەربەخۆکان دابین کران.
هێمن میرانی باسی لە بایەخی خۆپارێزی لە ئاگر و پابەندبوونی هاووڵاتیيان بە دابینکردنی بوتڵی ئاگرکوژێنەوە بۆ ناو ئۆتۆمبێل و ماڵەکانیان کرد. هەروەها جەختی لە پابەندبوونی سەرمایەدار و خاوەنپرۆژەکان بە ڕێنماییەکانی بەرگریی شارستانی بۆ دروستکردن و ئاواکردنی باڵەخانەکان بە گوێرەی ستانداردی جیهانی کردەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە ئاگرکەوتنەوە بکرێت.
بهڕێوهبهرى گشتيى ديوان ههروهها باسی لە بایەخی وەزارەتی ناوخۆ بە دابینکردنی ئۆتۆمبێل و ئامێری پێویست و کەلوپەلی ڕزگارکردن و ئاگرکوژاندنەوە کرد بۆ ئەوەی لە حاڵەتی نەخوازراودا سەروماڵ و گیانی هاووڵاتیيان بپارێزن.
لای خۆیەوە یادگار ئەنوەر فەرەج سوپاسی وەزیری ناوخۆی کرد بۆ دابینکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە و باسی لەوە کرد کە: لە ئەمڕۆوە ئۆتۆمبێلەکان دەخرێنە خزمەت هاونیشتمانیيان.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان