ر .ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
رووداوە وەرزشییەكان لەسەر ئاستی جیهان بەگشتی و ئەورووپا بەتایبەتی تادێت گەرمتر دەبێت، بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو، جۆلیان لۆپیتیغی ئیسپانی بووە راهێنەری هەڵبژاردەی قەتەر، لە لایەكی دیكەیشەوە خانمانی یانەی بایرن میونشن ریكۆردی نازناوەكانیان كرد.
لۆپیتیخی بووه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی قه‌ته‌ڕ له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ جولیان لۆپیتیخی ئیسپانی گه‌یشتنه رێككه‌وتن و ده‌بێته راھێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌یان،
فیدراسیۆنی تۆپی پێی قه‌ته‌ڕ رایگه‌یاندووه، گرێبه‌سته‌كه‌ی لۆپیتیخی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت و له هاوینی 2027 گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی قه‌ته‌ڕ ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە لە یه‌كه‌مین ئه‌ركی لۆپیتیخی له‌گه‌ڵ عه‌نابی له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال ده‌بێت و رۆژی پێنجی مانگی شه‌ش رووبه‌رووی ئێران ده‌بنه‌وه.
جولیان لۆپیتیخی پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی ریال مه‌درید و سێڤییا و پۆرتۆ و وۆڵڤه‌رهامتن بووه و دواینجاریش راهێنه‌ری یانه‌ی وێستهام بوو كه دوای 22 یاریی له ئه‌ركه‌كه‌ی دووخرایه‌وه.
خانمانی بایرن میونشن بوونە پاڵەوان
خانمانی بایرن میونشن له یاریی كۆتایی جامی ئه‌ڵمانیا رووبه‌رووی ڤێده‌ربریمه‌ن بووه‌وه و یارییه‌كه‌شیان به چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه، لیا شۆله‌ری خوشكی ئانده‌ریا شۆله‌ری یاریزانی پێشووی ئه‌ڵمانیا له خوله‌كی شه‌ش گۆڵی یه‌كه‌می بایرن میونشنی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی سی یارییه‌كه كارۆلین سیمۆن گۆڵی دووه‌می بایرنی تۆمار كرد، له خوله‌كی چل و حه‌وتی گێمی یه‌كه‌م ریكی دیكمان گۆڵێكی بۆ بریمه‌ن كرد و جیاوازی ئه‌نجامه‌كه‌ی كرد به یه‌ك گۆڵ، له خوله‌كی شه‌ست و پێنج لیا شۆله‌ر دووانه‌ی تۆمار كرد و بایرنی به سێ گۆڵ پێشخست، له خوله‌كی حه‌فتا و نۆ، شۆله‌ر هاتریكی كرد و بایرن به چوار گۆڵ پێشكه‌وت، بەمەش خانمانی بایرن میونشن بۆ جاری دووه‌م له مێژوو بوونه پاڵه‌وانی جامی خانمان ئه‌ڵمانیا كه یه‌كه‌مین وه‌شانی له ساڵی 1980 به‌ڕێوه‌چوو.
پاریس دەیەوێت ئێندریك لە ریال مەدرید بڕفێنێت
ئێدواردۆ ئیندا لە بەرنامەی “ئێل چیرینگویتۆ” ئاشکرای کرد کە پاریس سانجێرمان هه‌وڵده‌دات له مێڕكاتۆی هاوینه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئێندریكی یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید بكات.
یاریزانە بەڕازیلییەکە نایەوێت یانەی ڕیال مەدرید جێبهێڵێت سەرەڕای ئەوەی ئانچیلۆتی لەم وەرزەدا كه‌مترین ده‌رفه‌تی یاریكردنی پێدراوه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ئۆكه‌ی ئیسپانیش رایگه‌یاندووه، پاریس سانجێرمان لەرێگەی ناوەندێکی بەڕازیلییەوە پەیوەندی بە دەوروبەری ئێندریک کردووە بۆ ئەوەی بزانێت یاریزانەکە ئاماده‌یه لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.
كۆنتی دەیەوێت لە یانەكەی بەردەوام بێت
ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی ناپۆلی ده‌یه‌وێت له كۆتایی وه‌رز گفتوگۆ له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بكات.
ناپۆلی پێشه‌نگی خولی ئیتاڵی گرتووه به كۆكردنه‌وه‌ی 74 خاڵ 3 خاڵ له پێش ئینته‌رمیلانی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌مه و ده‌یه‌وێت نازناوی سكۆدیتۆ بباته‌وه.
رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیتاڵی رودی گالێتی رایگه‌یاندووه، ناپۆلی و كۆنتی گفتوگۆی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی دواده‌خه‌ن بۆ كۆتایی وه‌رز و ئێستا سه‌رنجیان له‌سه‌ر ركابه‌رییه‌كانی خولی ئیتاڵی ده‌بێت.
“شوێنگرەوەی ئانچیلۆتی دەستنیشان كرا”
بەگوێرەی میدیا ئیسپانییەکان کارلۆ ئانچێلۆتی دوایین رۆژەکانی لە مەدرید بەسەردەبات و چابی ئاڵۆنسۆ شوێنی دەگرێتەوە. مەرجێکی گرنگی گرێبەستەکەش ئاشکرا دەکرێت.
رۆژنامەنووسی رادیۆی مارکا، رامۆن ئالڤارێز دی مۆن بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید هیچ بڕە پارەیەک لە گواستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ خەرج ناکات و بێبەرامبەر راهێنەر ئیسپانییەکە دەگوازێتەوە.
ئالڤارێز ئاماژەی بەوەش کردووە، مەرجێک لە گرێبەستەکەی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ لیڤەرکوزن هەیە، کە رێگەی دەدات بێبەرامبەر پەیوەندی بەو یانانە بکات کە یاریی بۆیان کردووە، ئەوانیش ریال سۆسیداد، لیڤەرپوول، ریال مەدرید و بایرن میونشنن.