قوبادی جەلیلزادە
هەرگیز نابێ دەستەڵاتی ناجۆر و نادروست ، وامان لێ بکات پێشمەرگەمان لا ناشیرین بێ.
کە پێشمەرگە بەشاخەوە بوو هێشتا گەریلا و شەڕڤانان چەکیان نەکردبووە شان، ڕۆژانە داستانی نەبەردییان تۆمار دەکرد، کونەمشکیان لە دوژمن کردبوو بە قەیسەری. پێشمەرگە ڕابەر و پێشرەوی جەنگاوەرانی کوردستانە.سمبولی تێکۆشان و قوربانیدانە. دەبێ ناوی پێشمەرگە و پێشمەرگە بەرز ڕاگرین، ناکرێ بێباکیی دەستەڵات وامان لێبکات چاو لە خوێنی هەزاران پێشمەرگەی شەهید بنووقێنین خەبات و لەخۆبوردەییان لەبەر چاو نەگرین
پێشمەرگە سومبولی سەربەرزی و شکۆ و شەرەفی نەتەوەیە
پێشمەرگە لە خوێنمانایە لە ئێسقانەکانمان هەڵمان کەندووە.
شه هید
(نۆ)
پێشمه‌رگه بووین
له‌دووره‌وه تاته‌شۆرێکی کزرمان
له‌به‌ر قاپی مزگه‌وتێکدا به‌دی کرد
ولا تحسبن الذین قتلوا في سبیل الله ..
فاتحامان خوێند،خۆی بوو به‌خێر هاتنی کردین
رحم الله لمن أعاد له الفاتحة . دڵنیام خۆی بوو
باسکی زه‌رده‌خه‌نه‌ی کردینه مل و به‌رێی خستین
که ئاوڕمان له مزگه‌ته‌که دایه‌وه تاته‌شۆره‌که نه‌ما بوو
هه‌ر که خۆشمان یه‌که یه‌که ، سه‌رژمێر کرد ، بوو بووین به (ده)!