ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3-5-2025 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر دوای هه‌ڵمه‌تێكی چری پڕ زانیاری توانی هاوڵاتییه‌ك ده‌ستگیر بكات كه بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه له جۆری (ترامادۆڵ).
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: دوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچون لە لایەن هێزەکانمانەوە و بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (گ ، م ، م) مان دەستگیر کرد، لەکاتی دەستگیر کردنیدا دەستمان گرت بەسەر (١٠ هەزار) دەنکە حەبی هۆشبەر لە جۆری (ترامادۆڵ) ،کە بەنیازبووه بازرگانی پێوە بکات لە ناو شاری هەولێردا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولیر ئه‌وه‌ش هاتووه: ئەم جۆرە حەبە لە جۆری هۆشبەرە و بەبێ ڕێنمای و چاودێری پزیشکی و پسولەی پزیشکی ڕێگە پێدراو نیە هیچ کەسێک بەکاریبهێنێت