ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3-5-2025 سڕی سوره‌ییا بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا و ئه‌ندامی كاریگه‌ری شاندی ئیمڕاڵی، به‌هۆی نه‌خۆشی و تووشبوونی به جه‌ڵته له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ئیستانبول كۆچیی دوایی كرد، له‌و باره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی..
به داخه‌وه هه‌واڵی کۆچی دواییی سیاسه‌تمه‌داری ناوداری تورکیا خوالێخۆشبوو سڕی سوره‌ییا ئۆنده‌رم بیست. سه‌ره‌خۆشیی قووڵم پێشکه‌ش به خێزان و که‌سوکار و هاوڕێیانی و ده‌م پارتی ده‌که‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خوای مه‌زن داواکارم گیانی به به‌زه‌یی و میهربانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو ئۆنده‌ر، چ وه‌ک یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا و چ وه‌ک ئه‌ندامی شاندی ئیمرالی، به ڕۆڵ و هه‌وڵ و تێکۆشانی له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له تورکیا، به بیر و کرده‌وه و کارکردنی دڵسۆزانه‌ی له‌پێناو ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌دا، نموونه‌یه‌کی باڵای ئاشتیخوازی و مرۆڤپه‌روه‌ریی نیشان دا که جێی ڕێز و پێزانینی هه‌مووان بوو. بۆیه هه‌میشه یادی ئەو له ویژدانی هه‌موو ئه‌وانه‌دا که بڕوایان به ئاشتییه، به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
3ی ئایاری 2025