خــانــێ … پارێزگاری هەولێر، سەردانی فەرمانداری شارەکەی کرد

ئەمرۆ هەینى 2025.5.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، سەردانی فەرمانداری شاری پیرانشار ( خـانـێ ) ـی کرد و لەلایەن کەمال حسێن پوور، پەرلەمانتاری پیرانشار و لوقمان خسرۆپوور، فەرمانداری شارەکە و بەرپرسانی دیکەی ناوچەکە پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، پەرلەمانتار و فەرمانداری خـانــێ، خۆشحاڵی خۆیان بەسەردانی پارێزگار و شاندی یاوەری نیشاندا و پوختەیەکیان لە مێژووی شارەکە و ناوچەکە لە ڕووی کەلتووری و هونەری و ڕۆشنبیری و گەشتیاریییەوە خستەڕوو.

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لێکردن، هیواى سەرکەوتن و سەرفرازیى بۆ خواستن.