به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. محه‌مه‌د شوکری، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووی دایکیان، سه‌ره‌خۆشيى له خۆيان و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕی و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز د. محه‌مه‌د شوکری، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانەواده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هاوبه‌شييان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، ده‌ربڕى.