ئەمشەو چواشەممە 2025.4.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، سەردانی پارێزگای زنجانی کرد و لەلایەن سەید محسن سادقی، پارێزگاری زنجان و جێگری پارێزگار و بەرپرسانی دیکەی باڵای شارەکە پێشوازیی لێکرا.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕایی تەئکیدکردنەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی، هیوای خواست بە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری بەڕێزیان، ڕێوشوێن و میکانیزمى پەیویست بە پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوان هەولێر و زنجان، بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ.
لەلایەن خۆیەو، پارێزگاری زنجان، وێڕایی بەخێرهێنان، جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە و ئامادەی خۆشی نیشاندا بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لە پێناو بە هێزکردنی جوڵەی بازرگانی و پیشەسازیی زنجان و هەولێر. .
پاشان پارێزگاری هەولێر بە فەرمی بانگهێشتی پارێزگاری زنجانی کرد بۆ سەردانی کردنی هەولێری پایتەخت و لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری زنجان بە سوپاسەوە بانگهێشتنامەکەی قەبوڵکرد و تەئکیدی لەوەکردەوە، کە لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە کۆتایشدا، لەلایەن هەردوو پارێزگارەوە دیاری پارێزگای هەولێر و پارێزگای زنجا پێشکەش بەیەکتر کرا.