مه‌سرور بارزانی لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، لەگەڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌کداره‌کانی ئیمارات و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌بوزه‌بی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوە و ھاریکاریی نێودەوڵەتی و شێخ تەحنون بن زاید ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ئیمارات ئامادەی بوون، برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیمارات و پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بە گشتی تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی دۆستایەتیی و هەماهەنگیی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرا.
مه‌سرور سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022 به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ئیمارات و له‌گه‌ڵ به‌رپه‌رسانی باڵای میرنشینی ئیمارات كۆده‌بێته‌وه.