دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.4.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ کۆماری ئیسلامیئێران، بە یاوەری د. نێرگز مورادخانی، جێگری پارێزگاری زنجان بۆ کاروباری ئابووری و شاکر حسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوانهەرێم و ئێران و مشتەبا نوری، قایمقامی قەزایی فرندەری سنووری پارێزگای زنجان و مەسعود باتلی، بەرپرسی کۆمەڵگای سنوورینێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و سەرپەرشتیار و بەرپرسانی کارگەکە و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی قەزاکە، بە مەبەستی لە نزیکەوەئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی کار و بەهەمەکانى کارگەی “مینو“ـی بۆ بەرهەمهێنانى بسکویت و شیرنەمەنی بەسەرکردەوە.
پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی سەردانی یەکە یەکەی بەشەکان و سەرجەم هێڵەکانی بەرهەمهێنانى کارگەکەی کرد، لە نزیکەوە لە چۆنیەتیکارکردن و جۆر و ڕێژەی بەرهەمی کارگەکەى کۆڵییەوە، و دەست خۆشی لە خاوەنى کارگە و سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەران و کرێکارانىکارگەکە کرد.