مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە،30-04-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.

شەوی ڕابردوو، 29-04-2025، خەدیجە عوسمان کە هاوکات دەبێتە دایکی هاوکارمان عەبدولحەمید زێباری، بە هۆی نەخۆشییەوە گیانی سپارد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کوردستان24 بە ناوی سەرجەم کارمەندانییەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئارستەی عەبدولحەمید زێباری دەکات و هیوادارە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات.