شیڤان شێرزاد – هەولێر
بە مەبەستی گرنگیدان بە ڕۆڵی کرێکارانی کوردستان و ڕۆژی جیهانی كرێكاران، له شاری سلێمانی كورته فیلمێك به ناوی (هەموومان كرێكارین) بەرهەم هێنرا.
فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند “ڕێبوار محەمەد”ـە و سەبارەت بە فیلمە نوێیەکەشی بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: وەك نەریتێكی كار و چالاكیی گروپی هونەری خێزان له بۆنه و ڕۆژه جیهانیه تایبەتەکان، بۆ هەر ڕۆژێک لە ڕۆژە جیهانییەکان بەرهەمێکمان ئامادەیە، فیلمی هەموومان كرێكارین کارێکی خۆبەخشییە و لە سیناریۆ و دەرهێنانی خۆمە و وێنەگرتنێ “قانع هۆلان”ـە و نزیكی ٢٠ ئەكتەر لەگەڵ دەستەیەک لە كرێكارانی کوردستان بەشدارییان لەم فیلمەدا كردووه و دیمەنەکانیشی لە نێو شاری سلێمانی تۆمارکراوە و ماوەی فیلمەكە ٣٠ خولەکە.
گوتیشی مەبەستمان لە ناوی فیلمەکە ئەوەیە، کە هەر تاکێکی ئەم کۆمەڵگەیە پێویستە خۆی بە کرێکار بزانێت لە ئاست خزمەتکردنی گەل و خاک و نیشتمان بە مانای کەس لە کەس زیاتر نیە تەنانەت لە فەرمانگاکانیشدا تەنیا ناونیشانی کارکردن جیاوازە ناوەڕۆكی فیلمەكه باس له نەبوونی ماف و پەراوێزخستنی چینی كرێكاران و نەبوونی ژێرخانی ئابووری و زۆر كردنی كاتی كاركردنی كرێكاران و ڕۆژانە چەندین كرێكار لە كاتی كاركرنی لە باڵەخانەكان دەکەوێتە خوارەوە دەبێتە گیان لە دەستدانی بێ ئەوەی هیچ قەرەبوی ماڵ و منداڵی بۆ بكرێتەوە، هەروەها پەیام و ئامانج لەم فیلمە هۆشیاری خوێندکار و قوتابی بە تایبەت لە ڕەگەزی نێر ئەوەیە تاوانە خوێندكار و قوتابی واز له خوێندنەکەی بهێنێت بۆ كرێكاری، بەڵكو لە پاڵ خوێندنەکەی دەتوانێت كار بكات، تا بگاتە بەرزترین ئاستی خوێندن وەک لە فیلمەکە ئاماژەی پێدراوە.