سێشەممە، 29ـی نیسانی 2025، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ‘سۆمۆ’ ڕایگەیاند، کۆی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی ئاداردا زیاتر لە 106 ملیۆن بەرمیل بووە.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاندووە، کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو 106 ملیۆن و 663 هەزار و 211 بەرمیل بووە.
هەروەها لە ئامارەکەدا ئاماژە کراوە، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی ئادار لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 104 ملیۆن و 740 هەزار و (398) بەرمیل بووە.
سۆمۆ، ڕوونیشی کردەوە، بڕی هەناردەکراو لە کێڵگەی گەیارە 1,613,840 بەرمیل بووە، کە لە کێڵگەکانی کەرکووکەوە بۆ ئوردنیش، 309,765 بەرمیل بووە.