بانگەوازێک بۆ خانمە دەرهێنەرانی کورد لە سەرتاسەری کوردستان

شیڤان شێرزاد – هەولێر
پێنجەمین خولی فێستیڤالی سینەما لە نیگای ئافرەتدا، لەژێڕ تایتلی ئافرەتان ئایندە بنیات دەنێن، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ساز دەکرێت، هەر خانمە دەرهێنەرێک فیلمی کورت یان دڕێژی هەیە و ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، پیوەندییمان پێوە بکات، دوا کات بۆ ناردنی فیلم 20ـی مانگی ئایاری 2025 دەبێت.

پشتیوان عەبدوڵا سەرۆکی فێستیڤاڵەکە لە لێدوانێکی تایبەت بۆ “هەولێر” مەرجی بەشداربوون لەو فێستیڤاڵە ئاشکرا دەکات و دەڵێت: بەر لە هەموو شتێک دەبێت فیلمەکان بەڕهەمی 2022 بەسەرەوە بن پێشتر لە فێستیڤاڵ بەشدار نەبوبێ لەسۆسیال میدیا بەردەست نەبێت هانی توندوتیژی نەدات لە دابو نەریتی كۆمەڵگە لانەدات.
دەکڕێ سیاریۆ نوسی ئافرەت و وێنەگری ئافرەت بە فلمەکانیان بەشدار بن تەنانەت ئەگەر دەرهێنەری فلمەکانیان پیاویش بن.