پێنجشەممە، 24-04-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند “لە (51)مین ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ و (43)مین ساڵیادی گوللەبارانکردنی ڕاپەڕین و خۆپێشاندانی قەڵادزێ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەردوو کارەساتەکە دادەنوێنین و بە شکۆدارییەوە یادیان دەکەینەوە.”