د. سالار عوسمان لە زاخۆ سەردانی هۆزانڤان و مامۆستا مستەفا حسێن مستەفا دەکات

 

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٢، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەری هەڤاڵ تەحسین دۆڵەمەری، ئەندامی بەش، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری زاخۆ سەردانی هۆزانڤان و مامۆستا مستەفا حسێن مستەفای کرد کە ماوەیەکە ڕەوشی تەندرووستی ناجێگیرە.

هۆزانڤان و مامۆستا مستەفا حسێن مستەفا لە ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی تڕکژا لە دەڤەری زاخۆ لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٧٣ دەستی بە نووسین کردووە و لە ساڵی ١٩٧٩ پەیمانگەی پێگەیاندنی مامۆستایانی لە دهۆک تەواو کردووە و بۆتە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد. بەشداری چەندین فێستیڤاڵی کردووە و خاوەنی ١٢ کتێبی ئەدەبییە.

لەلای خۆشیەوە، بەرپرسی بەش وێڕای پشتگیریی و دەستخۆشیی بۆ ناوبراو، هیوای سەلامەتی و تەندرووستیەکی باشی بۆ خواست و بەڵێنیشدا ئەو بەرهەمانەی تاوەکوو ئێستا بە چاپ نەگەیێنراون، لە نزیکترین کاتدا بۆی چاپ بکات.