ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی نزای نیشتمانی لە کوردستان ڕایگەیاند، ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا بۆ ڕێزگرتن لە ڕێوڕەسمەکە نییە، بەڵکو ئەوە نیشاندانی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانە بۆ پێکەوەژیانی پێکهاتەکان و لایەنەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، د. هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی نزای نیشتمانی لە کوردستان گوتی: جێگای شانازییە ئەمڕۆ هەموومان لێرە کۆبووینەتەوە بۆ دوعا کردن لە ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان کە هەموو سنوورەکان دەبڕێت.
گوتیشی: گرنگە فرە کولتووری و ئاینی فرە لایەنی باوەڕەکان دەرببڕین کە بۆ هەمووان گرنگە، ئەوەمان بە بیر دێتەوە، کە بەهێزی لەوەدایە جیاوازەکان لەوەدایە توانامان هەبێت و تواناکان لە خۆیان بگرین بەبێ ئەوەی ترسمان هەبێت، لەسەر بنچینەی ڕێزگرتن و سازان، ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا بۆ ڕێزگرتن لە ڕێوڕەسمەکە نییە، بەڵکو ئەوە نیشاندانی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانە بۆ پێکەو ژیانی پێکهاتە و لایەنەکان، ئێمە بە شانازییەوە ئەمڕۆ نزا دەکەین کە هەر لە یەکێتیی و یەکگرتندابین.
دەشڵێت: زۆر شەرفمەندم ئەمڕۆ ئێوە لێرەن بەخێربێن بۆ خاکی کوردستان، خاکی ئاشتی، پێکەوەژیان و ڕێزگرتن، دەبینن لە کوردستان.
ئاماژەی بەوەش دا، لە کوردستان مزگەوتەکان لە تەنیشت کلێساکانە، هەمووان بەیەکەوە بەو پەڕی ڕێزگرتنەوە لە هەموو قۆناغ وسەردەمە ئاڵۆزەکان پابەند بوون بە بەدیهێنانی ئاشتەوایی، دیموکراسی و سەروەری یاسا لە کوردستان، ئەوەش ئەوە پێناسە دەکات کە ئێمە کێین و چین.
هێمن هەورامی ڕاشیگەیاند “بەدرێژایی مێژووی خۆمان قوربانیمان داوە بۆ گەیشتن بە بەها و ئامانجە مەزنەکان، بۆیە ئێستا ئێمە بە هێزەوە دەردەکەوین و وابەستەی بەهاکانین لەگەڵ نەوەکانی داهاتوو.”