چاپێکی نوێی “چرای ئەفسووناوی”ی بێرگمان

ئارام كۆشكی – سلێمانی

چاپێکی نوێی کتێبی “چرای ئەفسووناوی”، کە بیرەوەرینامەی دەرهێنەری بەنێوبانگی سوێد و جیهان ئینگمار بێرگمان-ـە، بەم نزیکانە لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە کە شاعیر و وەرگێڕ “دلاوەر قەرەداغی” کردوویەتی بە کوردی و بڵاو دەکرێتەوە. ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی گرنگ و دەگمەنە بۆ سینەماکاران و ئەو کەسانی خەلیای فیلیمسازی و دەرهێنانن. کتێبەکە هاوکات دەبێتە سەرچاوەیەکی چێژبەخشیش بۆ ئەو کەسانەی شەیدای خوێندنەوەی بیرەوەریینامەن. بۆ ئارەزوومەندانی بێرگمان پەرەگرافێک لە کتێبەکە بۆ خوێنەران دەخەینەڕوو:
“هەندێك كەسی تر ڕانوماییان كردم پێویستە بەرامبەر ئەو زەرەرانەی كە لێم كەوتوون: (كرێی دوو نمایشی شانۆیی: هەریەكەیان چلوپێنج هەزار كرۆن، ڕاگرتنی فیلمێك: نزیكەی سێ‌ ملیۆن كرۆن، زیانی دەروونی: یەك كرۆن، حەیا بردن: كرۆنێكی تر، هەمووی دەكاتە سێ‌ ملیۆن و نەوەد هەزار و دوو كرۆن)، داوای یاسایی لەسەر (درێیفالد) ی داواكاری گشتیی تۆمار بكەم و داوای قەرەبووی لێ بكەم.
بینیم ئەمەش شتێكی بێهودەیە. كارێكی ئەماتۆرییانەیە. ڕەنگە ڕۆژێك لە ڕۆژان شانۆنامەیەكی هەزەلی لەسەر ئەم بابەتە بنووسم و منیش وەك ستریندبێرگ، كە هەر کاتێ تووڕە دەبوو، بڵێم:”چاوەڕێ بە هەی تەرەس، لە تێكستی داهاتوومدا چاومان بە یەكتر دەكەوێتەوە!”

ھەواڵی زیاتر