كارزان سه‌باح هه‌ورامی
تادێت پرسی هه‌ڵاتنی داعش له زیندانه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و بڵاوبوونه‌وه‌یان له ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه تا سنووری ئه‌نبار و روومادی زیاتر ده‌بێت. مه‌ترسیی ئه‌م جاره‌ی داعش ته‌نیا له‌وه‌دانییه كه ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو به‌ده‌سته‌وه بگرن و شه‌ڕی تێدا بكه‌ن، بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه دووباره داعش وه‌ك چه‌كێك سیاسی بۆ مه‌به‌ستێكی دیاریكراو قورمیش بكرێن و بە ئاڕاستەی دیاریكراودا جووڵەیان پێ بكرێت. زۆر سیناریۆ له‌پشت بابه‌تی هه‌ڵاتنی داعشه‌كانی زیندانی گوێران له(زیندانی سه‌ناعه)هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه كه به‌غداش له‌م كاته‌دا ئاگادار بێت هیچ كاتێك وه‌ك ئێستا سنووری ناوچه‌ی سوننه‌نشین له‌بار نییه بۆ دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌كان به‌تایبه‌ت داعش. له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا داعش كۆنترۆڵی نێوان حه‌سه‌كه و سنووری پارێزگای مووسڵ و ئه‌نبار بكات، ئه‌م جاره مه‌ترسییه‌كه‌یان له جاران زیاتر ده‌بێت، چونكه كۆنترۆڵكردنی سنووری نێوان دوو ده‌وڵه‌تی وه‌ك عێراق و سوریا زۆر ئاسته‌مه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه عێراق خاوه‌نی ئه‌و هێزه‌یه كه بتوانێت رووبه‌ڕووی ئه‌و ته‌حه‌دایه ببێته‌وه، نه سووریاش وه‌ك ده‌وڵه‌ت ماوه كه بتوانێت ئارامیی وڵاته‌كه‌ی خۆی بپارێزێت. ره‌نگه پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه بێت كه بۆچی ده‌بێت ئه‌وه‌نده بترسین له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ناوچه سوننه‌كان یان ناوچه (گه‌رمه‌كانی جه‌نگ)؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئاسانه، له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ته‌واوی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، به‌ڵام له‌ناو میلیشیاكان ده‌یان گرووپ و تاقمی جۆراوجۆر هه‌ن كه هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له سه‌رگه‌ردانی و پاشاگه‌ردانی له‌و ناوچانه دروست ببێت؛ دواجار مه‌ترسیی پێكدادانی ناوخۆییش هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی له شه‌نگال له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا بینیمان له‌نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای عێراق، ئه‌مانه بۆشایی ئه‌منیی زۆریان دروست كردووه، هیچ كاتێكیش ئه‌م هێزانه ناتوانن ببنه وه‌ڵامده‌ری ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه هه‌یه.
بابه‌تێكی دیكه‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه كه به‌غدا له ساڵی 2012ـدا گوێی به ئامۆژگاریی سه‌رۆك بارزانی نه‌دا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كه‌وتنی ئه‌و ناوچانه و ئیداره‌ی خراپی عێراق له‌و ناوچانه، كە سەرەنجام چه‌ند ساڵ دوای ئه‌وه له ساڵی 2014 داعش هێرشی كرد و سێ پارێزگای گه‌وره‌ی عێراقی كۆنترۆڵ كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و كات ئینكاری سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی عێراق نه‌بوایه دۆخه‌كه نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی داعش ولایه‌ت له عێراق رابگه‌یه‌نێت. ئێستاش كات ماوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق سیناریۆی 2014ی به‌سه‌ر نه‌یه‌ته‌وه. تاكه رێگای چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه به‌غدا پابه‌ند بێت به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شه‌نگال و كه‌ركووك، كه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو رێككه‌وتنه به‌خێرایی جێبه‌جێ نه‌كرێن، هه‌موو كات مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه و ئه‌گه‌ری به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش. گرفته‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان سنووری راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه هه‌یه، بۆیه حه‌قی كوردستانه كه له‌گۆڕانكارییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و ئازادبوونی گیراوانی داعش بترسێت، كە به‌وه‌ی دواجار كوردستانیش رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییه ببێته‌وه. فه‌رمانی به‌رێز كاك مه‌سروور بارزانی بۆ به‌هێزكردنی سنووره‌كان و چاوكراوه‌یی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دوای ئه‌و رووداوه ئاماژه‌ی روونن بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت خۆمان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ئاماده بكه‌یت، پێش هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رپرسیاریه‌تیی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكایه كه پشتیوانیی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بكات له‌و مهترسیانەی كە خەریكن له‌ناوچه‌كه روو ده‌ده‌ن.
ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردوودا سه‌رۆك بارزانی راسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێویسته دووباره عێراق بخرێته‌وه سه‌ر رێڕه‌وی راسته‌قینه‌ی خۆی، ئه‌مه روونترین په‌یامه كه ده‌بێت سه‌رجه‌م حزبه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ستوبرد بكه‌ن له پێكهێنانی حكوومه‌ت و هه‌وڵه‌كانیان یه‌ك بخه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی دۆخی عێراق. ناكرێت به‌هه‌ر جۆرێك هه‌یه جارێكی دیكه عێراق بخرێته‌وه به‌رده‌م به‌رداشی یارییه‌ك كه سه‌پێنراوه به‌سه‌ریدا.
ئه‌م جاره به‌رپرسیاره‌تیی هێزه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه كه ئه‌و دۆخه‌ی 18 ساڵه له عێراق دروست كراوه تێپه‌ڕێنرێت، بۆ ئه‌مه‌ش گرنگه ئاسه‌واری تایفه‌گه‌ری و دروستكردنی هێزی چه‌كداری نایاسایی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له عێراقدا ببڕێنرێت، ده‌نا به‌پێچه‌وانه‌وه چاره‌نووسی عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌چێت. بۆ ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان گرنگه ببینه فاكته‌ری سه‌قامگیریی ناوچه‌كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق ده‌توانن رووبه‌ڕووی ئه‌و ته‌حه‌دایه ببنه‌وه كه ره‌نگه له داهاتوودا له ناوچه‌كه روو بدات، به‌ڵام ئه‌مه بابه‌تێكه ده‌بێت له‌به‌غداوه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، عێراقییه‌كان پێش هه‌موو گه‌لانی دیكه‌ی ناوچه‌كه ده‌بێت نموونه‌ی ئیداره‌دانی ئه‌فغانستان بهێننه به‌رچاو. عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیاره‌تیی مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی خۆیان له‌سه‌ر شانه، هه‌موومان چاوەڕوانی رۆژانی داهاتوو ده‌كه‌ین كه بزانین عێراقییه‌كان ده‌توانن بڕیاره دروسته‌كه بده‌ن یان نا؟.