یادی ٢٧ ساڵەی دامەزراندنی گۆڤاری سڤۆرەی منداڵان بەرز ڕاگیرا
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٢، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، بەڕێوەبەر، نووسەر و ڕۆژنامەنووسان، یادی ٢٧ ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری سڤۆرەی منداڵان بەرز ڕاگیرا.
د. سالار عوسمان، وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشیی لە بەڕێوەبەر و ستافی گۆڤارەکە، پاڵپشتیی خۆی و بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ باشترکردن و بەردەوامبوونی گۆڤارەکە دووپات کردەوە.
گۆڤاری سڤۆرەی منداڵان، گۆڤارێکی مانگانەیە کە لەلایەن بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک دەردەچێت و تا ئێستا ٢٩٩ ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە.