زیــــــبا تـەهـــــــــــا
خه‌باتی بزووتنه‌وه‌كانی ئافره‌تان و ژنان له‌جیهاندا له‌پێناو گۆڕانكاریی و به‌شداریكردنی ئافره‌تان بووه له‌ته‌واوی ئه‌و پرۆسانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه بۆ پێشخستن و پێشكه‌وتنی پشتی پێ به‌ستبوون. ئه‌م خه‌باته له‌كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هاوشانی بزوتنه‌وه‌كانی دیكه‌ی ئافره‌تان و ژنان له‌رۆژئاوا ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام له‌رۆژهه‌ڵات سه‌ره‌تا به به‌شداریكردن له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی بووه دواتر بۆ بواره‌كانی دیكه هه‌نگاوی ناوه. له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیشدا، ئافره‌تان كاره‌كته‌رێكی زیندووبوون و ئه‌رك و ڕۆڵیان له په‌ره‌پێدان و گۆڕانكارییه‌كان هه‌بووه، خه‌مخۆربوون كه چۆن بتوانن له‌هه‌موو بواره‌كاندا جێده‌ستیان دیاربێت و وه‌ك پیاوان ده‌ركه‌وته و دیاربن.
ئافره‌تانی كوردستان، وه‌ك لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ژیان كاریگه‌ر و بزوێنه‌ری خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری بوون، و توانیویانه ببن به نموونه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌له‌پێناو ئازادی و چه‌سپاندنی دیموكراسی فیداكاروكۆڵنهدهربن، و ناویان لوتكه‌ی بوێری و خهباتگێریدا بنوسرێت و له‌سه‌ر ئاستی جیهان به ئافره‌تی ئازا و ئازاد ناوزه‌ند بكرێن، ئه‌م ده‌ستكه‌وته به‌سانایی نه‌هاتۆته بوون به‌ڵكو پێویستی به‌قوربانی و خه‌باتی درێژخایان هه‌بووه.
ئافره‌تی كورد كاتێك هه‌ستی به‌وه كردووه كه‌ده‌بێت هاوشانی پیاوان له‌پرۆسه‌ی ڕزگاری و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌شداربێت، وه بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی نه‌ته‌وه‌كه‌ی پێویسته جۆینی پارتێكی سیاسی بێت كه هه‌ڵگر و پارێزه‌ری مۆركی نه‌ته‌وه‌یی و كوردایه‌تی بێت. هه‌ر زوو بڕیاریدا كه بچێته ناو ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان. ئافره‌تان له‌ناو پارتیدا هه‌ستیان به‌متمانه و دڵنیایی كردووه ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ژماره‌یان له‌ناو ئه‌و پارته سیاسییه كوردیه‌دا به‌ره‌و هه‌ڵكشان بچێت و هه‌تا ئه‌مڕۆ ده‌بینین كه گه‌یشتونه‌ته پله‌ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی. ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه‌ی ئافره‌تان له‌ناو گه‌وره‌ترین پارتی سیاسی كوردستان و عێراق ئه‌گه‌ر پاڵپشتی و پشتگیری به‌رده‌وامی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی نه‌بووایه له‌وانه‌یه كارێكی ئاسان نه‌بوایه، به‌ڵام وته و پشتیوانی به‌رده‌وامی سه‌رۆك بۆ پرسی ئافره‌تان بۆته بڕوایه‌ك كه ته‌واوی كادرانی ئه‌و پارته سیاسیه پێوه‌ی پابه‌ندن و كاریگه‌ری له‌دیدگا و بۆچوونی ئه‌وانیش كردووه، ئه‌م دنیابینیه‌ی سه‌رۆك ڕه‌وش و دۆزی ئافره‌تی له‌ناو پارتی و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌شدا بردۆته پێشه‌وه.
پێشكه‌وتن و خواستی به‌ره‌وپێشچوونی ئافره‌تان له‌ناو پارتیدا، گه‌یشته ئاستی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسێك كه تیایدا بهڕاشكاوانهو بوێرانه په‌نجه بخرێته سه‌ر ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ی په‌یوه‌ستن به پرسی ئافره‌ت له‌ناو ئه‌م پارته‌دا. ئه‌نجامدانی كۆنفرانسێكی دوو ڕۆژه له‌ژێر چاودێری جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئافره‌تانی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ڵامێكی جدی بوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێیانوایه ئافره‌تان له‌ناو پارتیدا ته‌نها ڕۆڵی جێبه‌جێكاری ئه‌و فه‌رمانانه ده‌گێڕن كه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه ده‌رده‌چێت، هاوكات ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه بوو كه پارتی بڕوای ته‌واوی به پرسێك هه‌یه كه ناوی پرسی ئافره‌ته و هه‌ر پێشتریش باوكی ڕوحیمان بارزانی نه‌مر دركی به‌وه كردبوو كه هیچ پرۆسه‌یه‌كی سیاسی سه‌ركه‌وتوونابێت ئه‌گه‌ر ئافره‌تان به‌شدارو رۆڵیان نه‌بێت، ئه‌مه‌ش وایكرد كه یه‌كه‌م ئافره‌ت له‌ناو كورددا بگاته ئاستی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی و یه‌كه‌م ڕێكخراوی ئافره‌تانی سه‌ربه پارتێكی سیاسی دابمه‌زرێت به‌ناوی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان.
دروشمی كۆنفرانس بریتی بوو له ” به‌تواناكانمان داهاتوو بنیاد ده‌نێین” ئه‌م دروشمه هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و هزره‌یه كه ڕێگه ده‌دات ئافره‌تان له‌ڕێگه‌ی ده‌رخستنی توانا مرۆییه‌كانیان ببنه چه‌قی گۆڕانكاری و داهاتووی له‌سه‌ر بنیاد بنرێت. ئه‌م كۆنفرانسه ئه‌گه‌ر چی ئافره‌تانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجامیاندا، به‌ڵام پرۆژه و ڕاسپارده‌كانی له‌پێناو خزمه‌تكردنی هه‌موو ئافره‌تانی كوردستانه. ته‌واوی ته‌وه‌ره‌كان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفت وئاریشانهن كه له‌كاتی كاركردن و به‌شداری ئافره‌تان له‌ناو كاری حزبی و حكومی و دامه‌زراوه جیاجیاكاندا ڕووبه‌ڕووی ئافره‌تان ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌كردن به ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان یه‌كێك بوو له‌و ته‌وارانه‌ی له‌م كۆنفرانسه‌دا كاری له‌سه‌ركرا. پێشنیار و ده‌رئه‌نجامی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌م ڕێكخراوه ده‌بێته به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌پلانی ئایندهی ڕێكخراوه‌كه‌مان و هه‌وڵ ده‌ده‌ین زانستیانه كاری له‌سه‌ربكه‌ین و ده‌یكه‌ینه میكانیزمێك بۆ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر ڕێكخراوه‌كه‌مان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆژه و خزمه‌تی زیاتر به ئافره‌تانی كوردستان.
جێی خۆیه‌تی ئاماژه به‌وه بكه‌م كه ئافره‌تانی پارتی هه‌میشه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی نیشتمانی ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ته‌واوی پرسه جیاوازه‌كان، له‌و ڕووه‌وه خۆیان به‌خه‌مخۆری جدی ئافره‌تان ده‌زانن هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه ده‌ستپێشخه‌ری پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌و جۆره بوون و توانیان وه‌ك هه‌میشه بیسه‌لمێنن كه پێشه‌نگ و ڕێنیشانده‌ری ئافره‌تی كوردن.
به‌رهه‌می ئه‌م كۆنفرانسه زۆر گه‌وره‌یه، سه‌رجه‌م ئافره‌تانی كوردستان لێ سودمه‌ند ده‌بن و ده‌بێته میكانیزمێك بۆ بره‌ودان و گۆڕینی ڕێژه‌ی به‌شداری ئافره‌تان له‌ناو پارته سیاسیه‌كانی كوردستان و دامه‌زراوه حكومیه‌كان ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌تیش ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م كۆنفرانسه ئه‌كادیمیانه تیشكی خسته سه‌ركۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، له‌هه‌مانكاتدا به‌ڕاشكاوی گفتوگۆكردن فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی كۆنفرانس بوو كه ده‌توانم بڵێم ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر ئاستی كورد كۆنفرانسێكی له‌و جۆره تایبه‌ت به ده‌رخستنی كێشه‌كانی به‌رده‌م خه‌باتی ئافره‌تان ئه‌نجام درابێت. ئه‌مه‌ش ده‌چێته پاڵ ئه‌و ده‌ستكه‌وته مه‌زنانه‌ی ئافره‌تی كورد كه به‌درێژایی خه‌باتی مه‌ده‌نی به‌ده‌ستیهێناوه و بۆ داهاتووش ده‌بێته ڕێڕه‌وی گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنی گه‌وره بۆ ئافره‌تان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.