بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەی تایبەت بە ئامادەکاری نەهێشتنی کێشەی کەمئاوی لە چه‌ند گوندێكی دەڤەری زرارەتی به‌رێوه‌چوو..
له كۆبوونه‌وه‌كه، مەسعود کارەش جێگری پارێزگار‌و کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێرو قائیمقامی پیرمام و بەڕێوەبەری ناحیەی دارەشەکران و بەرێوبەری ئاوی دەورووبەرو بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی قەندیل و نوێنەری دەڤەری زرارەتی ئامادەبوون …
پارێزگاری هەولێر، تاکیدی لەسەر بایەخی ئاوی خاوێن کردەوە، کە بە یەکێک لە پێداویستییە گرنگەکانی ژیان دادەنرێت، هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گرنگیه له‌ژێر چاودێری سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گوژمه‌ی زیاتر له سێ ملیار دینار پلانی پرۆژه‌ی ئاوی زراره‌تی دارێژراو ئێستا به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و پرۆژه‌یه به‌گه‌ر ده‌خرێ، به‌مه‌ش ده‌توانرێ به پلانێكی گونجاو رێگری بكرێ له دروستبوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كی په‌یوه‌ندار به كه‌مئاوی له گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری زراره‌تی. هاوكات بۆ ته‌واو كردنی به‌شی دووه‌می پرۆژه‌ی ئاوی زراره‌تی، پلان و نه‌خشه‌ی تۆكمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان دارێژرا و پلانه‌كه‌ش خرایه واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و بەتەواو بوونی سەرجەمی پڕۆژەکە کێشەی کەم ئاوی کە چەندین ساڵە لە سنورەکە ھەیە چارەسەردەبێ.