شیڤان شێرزاد – هەولێر
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ، لە چوارچێوەی كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا، هەشتەمین خوولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆ، راگەیەنرا.
فێستیڤاڵەکە، ئەمڕۆ 20ـی نیسان لە هۆڵی رۆشنبیریی هەولێر، کاتژمێر شەشی ئێوارە دەست پێدەکات و تیایدا، 10 گرووپی شانۆیی نێودەوڵەتیی بەشداریی دەکەن، لەوانەش گرووپی وڵاتانی: تونس، لیبیا، میسر، ئێران و تورکیا و شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئاماژە بەوەش درا، لەم فێستیڤاڵەدا، ژمارەیەک ئەستێرەی دیاری سینەما و شانۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداریی دەکەن، هاوشانی چەند ئەکتەرێکی بەناوبانگی عێراقی و هونەرمەندی کوردی.
لەچوارچێوەی کار و چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەدا، رۆژانە دوو نمایشی شانۆیی هاوتای چەندین سیمیناری جیاوازی تایبەت بە هونەری شانۆ پێشکەش دەکرێن.