بەڕوبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، خولێکی ڕێنماییکاری هەفتەیی بۆ ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ 2025 دەرچووە.
دوێنێ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ڕۆژانە نزیکەی 500 کەس لە بەیانیان و ئێواران بەشداری خولەکە دەکەن و خوله‌كه ئیجبارییه.
به پێی زانیارییەکان پشکی هەرێمی کوردستان لە حەجی ئه‌مساڵدا 2025 بریتییە لە 5190 کەس كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكوومه‌تی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستانی دیاری كردووه.
لە خولەکەدا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەیکاتەوە له ڕێگه‌ی كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ بریتییه له؛ ڕێنمایی کارگێڕی، خۆپارێزی و تەندروستی و شەرعی پێشکەشی حاجییانی كورد دەکرێت و جلی تایبەت بە حاجیان دابه‌ش ده‌كرێت، جگه له‌وه حاجیان و سەرقافڵەکان دەرفەتی ناسینی یەکتریان دەبێت و زانیاری زیاتر ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن.
خوله‌كه هه‌موو ساڵێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم به خۆڕایی بۆ حاجییانی كورد ده‌كرێته‌وه و سوودی زۆری هەیە بۆ فێربوونی چۆنیەتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتی پرۆسەکەی کردووە.
تێچووی حەجیش بۆ حاجییانی ئه‌مساڵ 2025 كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی عێراق دیاری كردووه، بۆ گەشتی ئاسمانی حه‌وت ملیۆن دینار و بۆ گەشتی وشکانیش پێنج ملیۆن و 500 هەزار دینار دیاریكراوه.