رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامه‌ پیرۆزبایی له‌ كریستیانه‌كان ده‌کات

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ی نیسانی 2025 به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی هه‌ستانه‌وه‌ (قیامه‌) نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كریستیانه‌كانی كوردستان و عێراق و جیهان كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی..

هاتنه‌وه‌ی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێ بێت)، به‌ گه‌رمی و له‌ دڵه‌وه‌ لە هەموو هاووڵاتییانی مەسیحیمان له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها له‌ ته‌واوی مه‌سیحییان له‌ جیهان، پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم جه‌ژن خێر و خۆشی و ئاشتی و ئاسووده‌یی بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.

لەم جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌دا، هه‌مووان دڵنیا دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وه‌ک هەمیشە بە نیشتمانی فرەڕەنگیی پێکهاتەکانی ده‌مێنێته‌وه‌ و بەردەوام دەبێت لە پتەوکردنی بەهاکانی پێکەوەژیان، لێبوردەیی و ڕێزگرتن لە هەموو بیروباوەڕ و ناسنامەکان.

با هه‌موومان ئه‌م جه‌ژنه‌ بکه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێک بۆ نوێکردنه‌وه‌ی پەیمانی یەکڕیزی و تەبایی و بە گیانی بەرپرسیاریه‌تیی هاوبەش کار بکەین بۆ خزمه‌ت و ئاوەدانی و پێشکەوتنی وڵاته‌که‌مان.

نێچیرڤان بارزانی