ڕۆژی هەینیی ١٨ـی ٤ـی ٢٠٢٥، د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەری بەشێک لە هەڤاڵانی بەش، سەردانی حەڤدەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی لە هەولێر کرد.
بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک لە پەراوێزی بەسەرکردنەوەکەیدا، دەزگە و ناوەندە کەلتووری و ڕۆشنبیرییەکانی پێشانگەکەی بەسەرکردەوە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی زیاتری بۆ ئەو ناوەندانە خواست کە بەرهەمە گرنگەکانی خۆیان لەم پێشانگەیەدا خستۆتە بەر دیدی خوێنەران.
جێگەی ئاماژەیە، حەڤدەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر ڕۆژی چوارشەممە ٩ـی نیسانی ٢٠٢٥ لەلایەن (سەرۆک بارزانی)یەوە کرایەوە.
پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر ساڵانە بە ئامادەبوونی (سەرۆک بارزانی) دەکرێتەوە و لەلایەن دەزگەی مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری ڕێکدەخرێت. خولی حەڤدەیەمینی پێشانگە لەژێر نێونیشانی”جیهان بە کوردی دەدوێت” کرایەوە و بەردەوامە.