پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2025/4/18 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز دکتۆر نووح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، بره‌ودان به پەیوەندییەکانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی هاوکاریی نێوانیان لە بوارە جیاکاندا، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندن لە ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو، تیایدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌که دووپات کرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون که ئاشتی کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر تەواوی ناوچەکە دەبێت و ئاسۆی بەرفراوانتر بۆ گەشەپێدان و هاوکاریی هاوبەش دەکاتەوە.
هەروەها له کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و چه‌ندین پرسی دیکەی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.