جێگری سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە: سەرەڕای گەیشتنمان بە پێشكۆتایی، بەڵام ڕەخنەمان لە ئاستمان هەیە

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

ڕافا یووستی، جێگری سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە، ئاماژەی بە ئاستی یانەكەی بە سەرۆكایەتیی هانز فلیكی راهێنەر كرد، دوای گەیشتنی بە نیوەی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا.

یۆست، ڕایگەیاند: لە هەموو سەختییەكان نزیك بووینەتەوە، ئەم تیپە لەگەڵ فلیك و دەستەی هونەری سەركەوتووە، لەگەڵ دیكۆ و هاوڕێكانی لە ئەنجوومەنی كارگێڕی، ئێمە تیپێكی ڕكەبەریین و خواستی گەورەمان هەیە بۆ بردنەوە و كۆكردنەوەی ناسناوەكان.
ڕاشیگەیاند: ئامانجێكمان بەدی هێناوە، ئەویش گەیشتنە بە یاریی نیوەی كۆتایی چامپیۆنس لیگ، بەڵام دەستەی هونەری بەردەوام هەوڵ دەدا باشترین ئاست پێشكەش بكا لە یارییەكەوە بۆ یارییەكی دیكە.
دەشڵێ: شكست جێی سەرسامیی كەس نییە، سەرەڕای دڵخۆشیمان بە سەركەوتنمان بۆ ئەو قۆناغە، بەڵام ڕەخنەمان لە ئاستمان هەیە، یارییەكی باش نەبوو بۆ ئێمە.
ئاماژەی بەوەش كرد: سەرسام بووم من، چونكە ئەوە دەریخست ئەم تیپە بردنەوەی ناسناوەكانی دەوێ، بەڵام ئەمە بە دی نایە، گەر لە دوای شكست تووڕە نەبین بۆ باشتربوونی تیپەكە.
دەشڵێ: سەرەڕای ئەوە، ئێمە گەر ڕەوشەكە چاك نەكەین، ناگەینە ئامانج، پێویستە خاكەڕا بین، خەونمان گەورەیە و دەمانەوێ ناسناوەكان ببەینەوە، ئێمە لە پێگەیەكی باشین لە هەموو پاڵەوانیەتییەكان، بەڵام دەبێ وریا بین لە یارییەكان.
لەبارەی هانز فلیكەوە، وتی: گەیشتن بەم پێگەیەی ئێستە بە تایبەت كە فلیك یەكەم وەرزی بوو، ئەستەم بوو، پێشبینیكراویش نەبوو، بەڵام ئەو ئەزموونێكی زۆری هەیە،
خاصة مع فليك في موسمه الأول، لكنه يملك خبرة كبيرة مع بايرن ميونخ والمنتخب الألماني، ويطبق منهجيات جديدة، فوصلنا لهذا المستوى”.
ئاماژەی بەوەش كرد كە گرێبەستی فلیك لە 2026ـدا كۆتایی دێ، ئەویش پێی باشە ساڵێكی دیكە بۆندەكەی نوێ بكاتەوە، لەگەڵ ئەوەش، ئێمە هێشتا لە بارەی داهاتوویەوە گفتوگۆمان دەست پێ نەكردووە. بەڵام بە جۆرێك لە جۆرەكان قسەمان لەسەری كردووە، ئەو و ماڵباتەكەی لە بەرشلۆنە ئاسوودەن.
دەشڵێ: دەمەوێ پەیوەندیی نێوان دیكۆ و فلیك دیار بێ، وەك پەیوەندیی نێوان گواردیۆلا و چیكی بیگیریستین.
لەبارەی ئەو سزایەی بەسەر كلیان ئمباپێی ئەستێرەی ریاڵ مەدریددا درا، كە بۆ یارییەك ڕاگیرا بەهۆی بەكارهێنانی توندوتیژییەوە لە یارییەكەیان بەرانبەر ئەلاڤێس، وتی: دەستوەردان و سزادان، دوو كاری سەرزنشتكارانەن.
وتیشی: بە شێوەیەكی مەترسیدار لێی دا، ڕەنگ بوو تووشی پێكانێكی مەترسیدار بێ.