لە هەولێر فیلمی تەمی بابا نمایشکرا

لە دەسپێکی وەرزی بەهار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای هەولێر، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆنسوڵخانەی گشتی هیندستان و ڕێکخراوی دۆستایەتی کوردستان، دوو فیلمی هیندی و کوردی بەناونیشانی “شانیا”، کە لە دەرهێنانی “ئەمۆلی گۆپتەی”ـە و فیلمی “تەمی بابا”ـش لە دەرهێنانی “زانیار فەتاح”ـە، لە ئێمپایەر سینەما نمایشکرا.

“شاخەوان مستەفا” بەڕێوەبەری هونەری سینەمای هەولێر لە ئاخاوتنێکی ڕۆژنامەی “هەولێر”ـدا گوتی: وەرزەکانی فیلم لە پڕۆگرام و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دابەشبوون بەسەر چوار وەرزدا، لە وەرزی بەهاریشدا گرێبەستێکمان واژوو کردووە بۆ نمایشی دوو فیلم لە هەفتەیەکدا، بە خۆڕایی لە ئێمپایەر سینەما بە ئامادەبوونی هونەرمەند و ئارەزوومەندانی بواری فیلمسازی نمایش کرا.
گوتیشی: فیلمی تەمی باباش یەکێکە لەو بەرهەمە کوالێتی بەرزانەی، کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئەم وەرزەی سینەمای هەولێر نمایش دەکرێت.
شیڤان شێرزاد – هەولێر