سەرۆك بارزانی بەشداریی لە پرسەی بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی كرد

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی نیسانی 2025 سەرۆك مەسعود بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بەشداریی لە پرسەی خەباتگێڕ و پێشمەرگەی قارەمان و یەكێك لە یاوەرانی بارزانی نەمر لە سۆڤییەت خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی كرد لە قەزای مێرگەسۆر.

پێشمەرگەی قارەمان بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی ڕۆژی سێشەممە 15ی نیسانی 2025 لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر لە تەمەنی 98 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی هەر لە تەمەنی لاویدا چەكی شەرەفی پێشمەرگایەتی بۆ بەرگریكردن لە نیشتیمان لە شان كرد و یەكێك بووە لە پێشمەرگەكانی كۆماری كوردستان لە مەهاباد و هەروەها هاوەڵی بارزانی نەمر بووە لە پەڕینەوە لە ڕووباری ئاراس و چوونیان بۆ یەكێتیی سۆڤییەت. لەدوای گەڕانەوی بارزانیی نەمر و یاوەرانی لە سۆڤییەت خوالێخۆشبوو بەدرۆ لەشكری بێستریانەیی بەردەوام بووە لە خەبات و كوردایەتی و بەشداری لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵاندا كردووە و هەموو ژیانی خۆی لە ڕێگەی كوردایەتی و بۆ سەرفیرازیی گەلەكەی تەرخان كرد.