سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت: بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی دەکەینەوە و هەرگیز ئازارەکانیان لەبیر ناکەین.
چوارشەممە، 16-04-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە 38ـەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاو کردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەی کردووە “بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەینەوە و هەرگیز ئازارەکانیان لەبیر ناکەین.”
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دووپاتی کردووەتەوە “خەبات و قوربانیدانی خەڵکی ئەم دەڤەرە نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرە مایەی ڕێز و پێزانینێکی زۆرە.”