هەولێر.. نزیکەی 9 هەزار کارتی دیکە لە کەرتی باغمرەشهاب تاپۆ کران

 

بەشێکی دیکەی نەخشەی کەرتی باغمرەشهاب لە هەولێر، کرداری گۆڕینی “کارت بۆ سەنەد”ی بۆ ئەنجامدرا کە نزیکەی 9 هەزار پارچە زەوی دەبێت، ئێستا وێنەی تۆمارەکانیان گەڕاوەتەوە و تاپۆکانیان ئامادەن.

جێگەی باسە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ، “فەرمانگەی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد”ی بەمەستی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان دروستکردووە، تاوەکوو ئێستاش بە هەزاران کارت لەلایەن ئەو فەرمانگەیەوە بە هاوکاری دامودەزگەکانی دیکەی حکوومەت کراون بە سەنەد و هاووڵاتییان بوونەتە خاوەن تاپۆی خۆیان.

لیستی ژمارەی کارتەکان: