وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران:ڕێگەوبانەکان لە بەفر و شەختە پاککراونەتەوە و ئێستا مەرزەکە بە ڕووی گەشتیاران و بازرگانان کراوەیە

دوای خاوێن کردنەوەی رێگەوبانەکان جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەرزی حاجی ئۆمەران دەستی پێ کردەوە.

سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە “ھەولێر”ی گوت:” دوای ھاتنی بەفرێکی زۆر و بوون بە شەختە ئالوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران راگیرا، بەڵام دوای خاوێن کردنەوەی رێگەوبانەکان ئێستا ھیچ کێشەیەک لە دەروازەی حاجی ئۆمەران نەماوە و دەروازەکە بە رووی گەشتیاران و بۆ کاری بازرگانیش کراوەتەوە.

گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، گووتیشی:” ھاتووچۆی گەشتیاری بە تەواوی پەکی نەکەوتبوو، بەڵام کامیۆنەکان بەھۆی بەستەڵەک و شەپۆلی بەفر نەیاندەتوانی کاڵاکانیان بگەیەننە سنوور، بەڵام ئێستا رێگەی گشتی و گۆڕەپان و بازاڕی تەمەرچیان لە بەفر پاک کردۆتەوە و بزاوتی بازرگانی ئاسایی بووەتەوە”.

ھەواڵی زیاتر