بارزان ئەکرەم – هەولێر
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی عێراقی له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م، كاتژمێر 2ـی ئێواره، یانه‌ی دهۆك له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی حدوود ده‌كات، ئه‌م یاریه بۆ هه‌ردوو تیپ چاره‌نووسسازه، چونكه به بردنه‌وه‌ی هه‌ریه‌كێكیان ئه‌وا له پێشه‌نگی خوله‌كه ده‌مینێته‌وه.
دهۆك بۆ ئه‌م قۆناغه، كه قۆناغی دووه‌م و كۆتاییه تا به خولی نایابی عێراقی ساڵی داهاتوو بگات، كۆمه‌ڵێ گۆڕانكاری كردووه، یه‌كه‌م كاری هێنانی راهێنه‌ر ئه‌حمه‌د كازم بوو، تا ئه‌ركی یانه‌كه‌ی پێ بسپێرن، جگه له‌وه‌ش هارون ئه‌حمه‌دی یاریزانی یانه‌ی دالكوردی به شێوه‌ی خواستن تا كۆتایی وه‌رز هێناوه‌ته رێزه‌كانی، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بێ گرفت بۆ نایابی عێراقی سه‌ربكه‌وێته‌وه، كه چه‌ند ساڵێكه لێی دابڕاوه.
دهۆك له گه‌ڕی رابردوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به ئه‌نجامی (2-0)، به یانه‌ی رومادی دۆڕا، ئه‌مه‌ش وایكرد پێشه‌نگی خوله‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی حدوود له‌ده‌ست بدات، بۆیه دهۆك ده‌یه‌وێت ئه‌م یارییه بباته‌وه، تا جارێكی‌تر پێشه‌نگ وه‌ربگرێته‌وه و، رێگه نه‌دا جیاوزی له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كه‌ی كه یانه‌ی حدووده ببێته 5 خاڵ.
دهۆك له قۆناغی یه‌كه‌م له كۆی 12 یاریی 7 بردنه‌وه و 3 یه‌كسان و2 دۆڕانی هه‌یه، 17 گۆڵی كردووه و 8 گۆڵی لێ كراوه، 24 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه و له خانه‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دێت.
یانه‌ی حدوود، ئێسته له پێشه‌نگی خوله‌كه دێـت، له 12 یاریی 7 بردنه‌وه و 5 یه‌كسان و هیچ دۆڕانێكی نییه، 23 گۆڵی كردووه و 8 گۆڵێ لێ كراوه، به 26 خاڵ و به جیاوازی 2 خاڵ پێشه‌نگی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی گرتووه.
مێژووی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی یانه‌ی دهۆك و حدوود
له كۆی 7 یاریی رابردووی نێوانیان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2008ـه‌وه تۆماریان كردووه، دهۆك 5 یاریی بردووه‌ته‌وه، ته‌نا یه‌ك یاریی به حدوود دۆڕاندووه، له یارییه‌كیش له قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوونه، گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی نێوانیان (4-0)ـبووه، له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی دهۆك، كه دووجار ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی مێوانی ئه‌مڕۆیدا تۆماركردووه.
له یارییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه
كوفه × سوق شیوخ
رومادی × مرور
مه‌سافی جنوب × عهفك
دیفاع مه‌ده‌نی × عه‌له‌م
سلێخ × میسان
یانه‌ی حدوود له‌م كۆمه‌ڵه‌یه به 23 گۆڵ خاوه‌ن زۆرترینه گۆڵه، یانه‌ی دیفاع مه‌ده‌ی به 11 گۆڵ كه‌مترین گۆڵی هه‌یه، دیفاع مه‌ده‌نی به 20 گۆڵ زۆرترین جار تۆڕه‌كه‌ی هه‌ژێنراوه، به 13 خاڵ كه‌مترین خاڵی هه‌یه، ته‌نها 3 بردنه‌وه‌شی هه‌یه، كه كه‌مترین بردنه‌وه‌ی له‌م كۆمه‌ڵه‌یه تۆماركردووه، یانه‌ی سوق شیوخ به 6 یه‌كسان زۆرترین یه‌كسانی له‌م كۆمه‌ڵه‌یه هه‌یه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ش له یارییه‌كی دیكه‌ی گرینگ له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له كه‌ركوك ده‌بێته میوانی یانه‌ی گازی باكوور، كه پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كێبڕكێ گه‌یشتن به نایابی عێراقی ده‌كات