هەوار موحەمەد
وەرە بــبــە هــەڤــــــاڵــم
من خونچەی گەش و ئاڵم
هـەروەکـو تــۆ چــالاکـــم
خنـجـیـلانە و ڕووپــاکــم
په پـوولە منـیـش جوانـم
هـەردەم شـەیـدای ژیانـم
وەرە با هـەردووک بفڕیـن
ئـاوازی شــادی بچــــڕین
بــێ ئــازار و بـێ کیـــــنە
بـێیـن و بـچـین لەم ژیـنە.