ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 9ی نیسانی 2025 عه‌باس ئه‌كره‌م گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێم به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند ، پرۆژه‌ی داهێنه‌رانی ئاینده له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كریت و زانكۆی پۆله ته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی جیهان سلێمانی پێی هه‌ڵده‌ستن، له‌پێناو ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ قوتابیان له دوای ده‌رچوونیان له زانكۆ و په‌یمانگاكاندا به‌تایبه‌تی له‌و به‌شانه‌ی كه بازاڕی كار پێویستی پێیه‌تی .
عه‌باس ئه‌كره‌م راشیگه‌یاند ، ماوه‌ی مانگێك دیاری كراوه بۆ پێشكه‌شكردنی بیرۆكه‌كان له 7-4 تاكو 7-5-2025، دوای ئه‌وه وه‌ڵامی باشترینی بیرۆكه‌كان ده‌دریته‌وه كه په‌سه‌ند كراون ، جگه له‌وه له به‌رواری 10-5 تاكو 10-7-2025 پڕۆژه په‌سه‌ندكراوه‌كان ده‌چنه قۆناغی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی و دواتر پڕۆژه سه‌ركه‌وتووه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت .
عه‌باس ئه‌كره‌م گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێم گوتیشی ، مه‌رجه كه پڕۆژه‌كه كێشه‌یه‌ك له بازاری كار چاره‌سه‌ر بكات و خاوه‌نی بیرۆكه ده‌كرێت قوتابی یان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆ بێت و پرۆژه‌كه‌ی خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بكات .
عه‌باس ئه‌كره‌م ئه‌وه‌شی خسته‌روو ، ئه‌وه مۆدێلێكی تازه‌ی كاركردنه له‌پێناو به‌ستانه‌وه‌ی ناوه‌ندی زانكۆكان به بازاری كاره‌وه ،به‌مه‌ش ده‌رفه‌تی كاركردنی زۆر بۆ قوتابیان و ده‌رچووانی زانكۆ فه‌راهه‌م ده‌كات له داهاتوودا به‌تایبه‌تی له به‌شه زانستی و ئایتییه‌كاندا