هاوکاریی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری زیاتر لە 50 هەزار پێشمەرگە

هاوکاریی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری بانکیی زیاتر لە 50 هەزار پێشمەرگەی کوردستان.

تیمی پرۆژەی “هەژماری من” لە ڕاگەیەندرایكدا ئاماژەی بەوە دا، ئەمڕۆ سێشەممە، 08-04-2025، هاوکاریی هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری بانکیی  زیاتر لە 50,000 پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک.

بۆ ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بتوانن لە ڕێگەی پرۆژەی “هەژماری من”ـەوە مووچەیان وەربگرن، زیاتر لە 560 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ئەی تی ئێم) لە زیاتر لە 200 شوێنی جیاوازی هەرێمی کوردستان دانراون. هاوکات ئەوانەی هاوکارییەکە دەیانگرێتەوە، پێشوەختە لە ڕێگەی کورتەنامەیەکەوە ئاگادار دەکرێنەوە.