سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سکرتێری گشتیی کۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق دەکات

ڕۆژی سێشەممە 8ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاراس حەبیب سکرتێری گشتییکۆنگرەی نیشتیمانیی عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و بارودۆخی ناوچەکەئاڵوگۆڕ کرا.