په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ به‌كر ئه‌حمه‌د ئاكۆ
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز كاك به‌كر ئه‌حمه‌د ئاكۆ،
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ( حاجی ئه‌حمه‌د ئاكۆ ) ناسراو به ( مام شینكی ) باوكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی به به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان ببه‌خشێت و گیانی باوكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.
إنا لله وإنا اليه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
7ـی نیسانی 2025