ئەمڕۆ دووشەممە 2025.4.7، بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیرى پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵی گەلەری میدیا، لە ژێرناونیشانى ” کۆچ بەرەو نانى سروشت ” یازدەهەمین پیشانگاى تایبەتى هونەرمەندى شێوەکار جەوهەر محەمەد عومەر کرایەوە، کە لەلایەن چالاکى قوتابخانەکانى سەربە بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى ناوەندى هەولێر ڕیکخرابوو.
لە ڕێورەسمى کردنەوەى پیشانگاکەدا، کە هەریەک لە بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندى و ژمارەیەکى دیکە لە مامۆستایان و سەرپەرشتیارانى پەروەردەیی و هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى بە سەرکردنەوەى تابلۆکان، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.