ئەمڕۆ دووشەممە 2025.4.7، بە ئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى زانکۆ و مامۆستایان و قوتابیان و ژمارەیەکى دیکەى بەرچاوو لە پسپۆران و شارەزایان، لە زانکۆى جیهان لە بارەى کوالێتى هەوا و بەرنگارییە تەندروستییەکان، سمینارێکى زانستى بەڕێوەچوو.
لە سمینارەکەدا، چەندین بابەتى زانستی و ئەکادیمى لە بارەى کوالێتى هەوا و بەرنگارییە تەندروستییەکان و گرفت و ئالەنگارییەکان لەلایەن پسپۆڕ و شارەزایان گفتوگۆى لەبارەوە کرا. لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى بۆ سەرۆکایەتى زانکۆ و سەرپەرشتیاران و ڕیکخەرانى، هیواى خواست ئەنجامى ئەو بابەت و توێژینەوانەى کە لەلایەن توێژەرانەوە پێشکەش کران ببێته بەشێک بۆ زیاتر خزمەتکردنى زانست و بڕیار و ڕاسپاردەکانیشى ببنە بنەمایەک بۆ قوتابیان و لایەنە پەیوەندیدارکان سوودى لێ ببینن.