لە هەولێر… 10 پۆند تەواو بوون و 43 پۆندیش لە جێبەجێکردندان

لە سنووری پارێزگای هەولێر 45 پۆندی نوێ لە جێبەجێکردندان و لەو ژمارەیەش پێنج پۆند تەواو بوون و 40 پۆندی دیکەش هەریەکە و بە ڕێژەی جیاواز کاریان تێدا کراوە، پێشتریش 8 پۆند ئەنجام درابوون و پێنج پۆند تەواو بوون، بە کۆی گشتی لە پارێزگای هەولێر 10 پۆند تەواو بوون و 43 پۆندی دیکەش ماون تەواو بکرێن.
یەکێک لەو پۆندانەى تەواو بووە، لە ناوچەی زرارەتییە لە گوندی زەرواوی سەر بە ناحیەی دارەشەکران، ناوچەیەکی گرینگە بۆ کشتوکاڵ و کاریگەری لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و ئاوی ژێرزەوی دەبێت لەو دەڤەرە.