بە گوژمەی 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار شەقامی سەرێ گری لە ئاکرێ تەواو دەکرێ

شەقامی سەرێ گری لە ئاکرێ بە درێژیی 500 مەتر، لە %35 ی کارەکانی تەواو بووە.
گوژمەی پرۆژەکە 2 ملیار و 500 ملیۆن دینارە، لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا کارەکانی کۆتایی دێت.
بە تەواوبوونی پرۆژەکە خزمەتێکی زۆر بە خەڵکی ناوچەکە و گەشتیاران دەگەیەنێت.
کابینەی نۆیەم دەستی بە فراوانکردنی ناوچەی گەشتیاریی سەرێ گری لە ئاکرێ کردووە، بەجۆرێک بۆ ئاهەنگەکانی نەورۆز و کۆبوونەوەی گەشتیاران زیاتر بشێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری