له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی كه له جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ خوێندرایه‌وه، سه‌رۆكی كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و له په‌یامه‌كه‌یدا سوپاس و پێزانینی زۆری بۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌ربڕی.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، كه “په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، وه‌ك پشتگیرییه‌كی به‌هێز بۆ گه‌لی كورد و كوردستانییان له تاراوگه و پارچه‌كانی دیکەی خاكی كوردستان ده‌بینن.”
هاوكات، سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی هه‌موو ئەو دۆست و كه‌سایه‌تی و لایه‌نانه ده‌كات، كه له‌سه‌ر ئه‌رك و ماندووبوونی خۆیان هاتوون و بوونه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و دووپاتیان كرده‌وه، كه كوردبوون چه‌ندە شانازییه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانییه:
كوردستانییانی ئازیز و هێژا، به ناوی ده‌سته‌ی كۆمیته‌ی به‌ڕێوەبه‌ری سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ جه‌نابی سه‌رۆك (مه‌سعود بارزانی) ده‌گه‌یه‌نین، كه هه‌رده‌م پیشتیوانی كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی كردووه.
په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی، وه‌ك پشتگیرییه‌كی به‌هێز بۆ گه‌لی كورد و كوردستانییان له تاراوگه و پارچه‌كانی دیکەی خاكی كوردستان ده‌بینن.
هه‌روه‌ها سوپاسی بێ پایانمان بۆ ڕێزدار شفا بارزانی سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی و باره‌گای بارزانیی ده‌نێرین، كه به هه‌وڵ و توانا دیپلۆماسییه‌كانی توانیمان ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه تۆمار بكه‌ین.
سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی هه‌ر چوار فیدراسیۆنی كونفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی و ناوەندەکان ده‌كه‌ین، كه به هه‌ڵمه‌ته‌كانیان خزمه‌تێكی زۆریان كرد و پێزانینمان بۆیان هه‌یه.
بێگومان ئەرکی ڕاگەیاندن و میدییاکان لەبیر ناکرێ، سوپاسی سەرجەم ستافی دەزگا و ڕاگەیاندنەکان دەکەین و پێزانینی زۆرمان بۆ تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان و پەیامنێران هەیە، کە بەردەوام بوون لە گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی ئەو جەماوەرە خەمخۆر و دڵسۆزەی گەلەکەمان.
به تایبه‌ت ده‌مانه‌وێت سوپاسی تایبه‌تی خۆمان بگه‌یەنین به سه‌رۆكی شاره‌وانیی كۆڵن، كه به‌ڕێزیان په‌یامێكی جوان و پیشتگیرییه‌كی بێهاوتایان گه‌یاند و هاوبه‌شی خۆشییه‌كانمان بوو، هاوکات سوپاسی پیاوانی پۆلیسی شارەکە دەکەین، کە ئەوانیش هاوکاری ئاسانکاری ئاهەنگەکەمان بوون.
ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی به‌ڕێوەبه‌ری كۆنفیدراسیۆنی ڕه‌وه‌ندی كوردستانی، ڕێز و سوپاسی خۆمان پێشكه‌ش به هه‌موو پارته سیاسییه‌كان و به‌رپرسه به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌ین، كه به گه‌رموگوڕییه‌كی زۆره‌وه هاوكار و پیشتیوانمان بوون، هاوکات سوپاسی دڵفراوانی و دڵگه‌رمی ڕێكخراوه‌كان و ده‌زگا سڤیل و جڤاكی کوردی و کۆردیناتۆری ئاهەنگی نەورۆز عاکف حەسەن و ئەو کەس و هاوڕێیانەی خۆبەخشانە هاوکاربوون له وڵاتی ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی تری ئەورووپا دەکەین بۆ ئەوەی وێنه‌یه‌كی جوانیان نیشانی هه‌موو جیهاندا، كه گه‌لێكین حه‌ز به ئازادی و ژیان و مرۆڤدۆستی ده‌كه‌ین.
له كۆتاییدا، سوپاسی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو ئەو دۆست و كه‌سایه‌تی و لایه‌نانه ده‌كه‌ین، كه له‌سه‌ر ئه‌رك و ماندووبوونی خۆیان هاتوون و بوونه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و دووپاتیان كرده‌وه، كه كوردبوون چه‌ندە شانازییه.
هەروەها بەڵێن دەدەین لەسەر ڕێبازی کارکردنمان بەردەوام بین بۆ خزمەتکردنی ڕەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا.
بژی كورد، بژی كوردستان، هه‌ر شه‌كاوه‌بێت ئاڵاكه‌مان
ئیسماعیل كامل
سه‌رۆكی كۆنفیدراسیۆنی ره‌وه‌ندی كوردستانی