موحیب مەهابادی
مـوژەی تۆ خەنجەری ڕووحه، فـیدای نووکی مژۆڵت بم
دەبا کـوشتەی قەدی شـاز و شـەهیدی شـان و کۆڵت بم
بەخێر بێ یـادی ئەو کاتەی کە توشت بووم له زانکۆیه
گـوتم بـریا نـەسـیـبم بـێ و دەمـێـک مـیـوانـی هۆڵت بم
کە بووم سـەوداسەری خاڵت، وەدوات کەوتم هەتا ماڵت
لە گـۆشـێـک را بـه دەرگـاتان کـوتـم قـوربـانی خـۆڵت بم
کـلاسی تـۆم لەبەر کردن بە شوێن و رۆژ و هەم ساعەت
بەهیوای کورسییەک بووم تا هەلێک بێ قۆڵ بەقۆڵت بم
کـە دیــتــم ئـەو رەقـــیــبـانـە بــزۆز و چــەنـده زۆرزانـن
مـنـی سـاکـار بـەڵـێـنیم دا بە خـۆم، تا عـاشقی زۆڵت بم
نـەبـووی ڕازی بـه ڕازی دڵ، ئـەویـنـداریت به بـازی گـرت
لـەبـەرچی گـیـانە پـێـت خـۆشە هـەتا مـاوم کـڵـۆڵت بم؟
گــڕی گــیان و دڵــی زارم به عـیـشـقت بـۆچی نــابـیـنی؟
مـوحیببی تـۆم بـە حـهیرانی دڵ و خـوڵقی سـەهۆڵت بم .