دوو گوڵەشیعر

جەبار شاڵی
1
ڕووت مەبەرەوە
نەکو گوڵ و گەڵا بگرم
بۆ پەپوولەی حەزەکانت
کەبەناو باخەکەدا ڕۆیشتی
گوڵە وشکەکان گەڵا زەردەکان
دیسانەوە گەشانەوە
هەموشت بیرچوەوە
ئەوی کەماوەتەوە ناگۆڕدرێ
تۆیت … کەخۆشم ئەوێ.
بونەوەران
خۆشەویستی هێشتنیەوە
من خۆشەوستیت کوشـــــــتمی
پاییز هات
ڕەنگەکان لە باخەکان تۆران
ئەوی نەگۆڕا خۆشەویستی تۆ بوو لەناخما .
ڕووت مەبەرەوە
نەکو گوڵ وگەڵا بگرم
بـۆ پەپولەی .. حەزەکانت

2
ئێستا
كات منی ئەوێ بۆ تــــــۆ
بــــەکاتی ڤاڵانتــــــاین
ئێستا گوڵی سوور
چاوەڕوانـــە بەدەستی من
بدرێ لە قژی تۆ …
هەمو شتێکم هەیە
بەهیچ ناچێ
تەنها تینوێتیم بە تۆ ئەشــــــــکێ
هاتووم پرسیارت لێبکەم
بــۆ ئەمڕۆ
هەمو گوڵێک لەتۆ ئەچێ ؟
بۆ هەرکاتێ
گۆڵفڕۆشــــــــــــەکان ئەبینم
تۆم بیر ئەکـــــــــــەوێتـەوە؟
نازانم بۆ
گوڵێکی سوور
لە باخی گــشتی پێی وتم:
بمدە لەیەخەی عیشق ؟
ئەمڕۆ
بۆچی گوڵە سوورەکان
بۆنی شووشە عەترەکەی تۆیـــان لێئەهات ؟
لەجێی وێنەکەت
لەپێناسەکەتا گۆڵێکی سوورم دی
ماچێکی بۆ هەڵدام !

سلێمانی ٢٠٢٥