ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەمید ئەلشەتڕی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی فیدراڵ کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی و ئەمنيی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا.