پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرو بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆ دەبنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەیدا وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هاتووە: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کۆدەبنەوە.
کۆبونەوەکە بۆ تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێ و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستانە و هەروەها باس لە خۆ ئامادەکردنە بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکان و مامەڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵیاندا.