لە قاهیرە ساڵیادی لە دایکبوونی باوکی رۆحی کورد بە شکۆ یادکرایەوە

لە قاهیرە ساڵیادی لە دایکبوونی مستەفا بارزانی باوکی روحی کورد بە شکۆ یادکرایەوە و لە لایەن چین و توێژە جیاوازەکان و نەتەوەکانی تر.

بەم بۆنەوە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لە قاهیرە یادی ١٢٢ ساڵەی ساڵیادی لە دایک وبوونی باوکی روحی نەتەوەی کورد مەلا مستەفا بارزانی نەمر مەراسیمێکی شایستەیان ساز کرد.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا هەر لە یادەکەدا چەندین کەسایەتی ناودارو دبلۆمات و سیاسەتمەدار و ئەکادمی و راگەیاندکار و رۆژنامەنووس و قوتابیانیکورد و عەرەب ئاماده‌بوون.

د.موهەند موحسین عەلوان بە ناوی باڵیۆزی عێراق د.قەحتان تەها خەلەف و بەناوی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە قاهیرە پیرۆزبایی خۆیئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی دامەزرێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان، مەلا مستەفا بارزانی،هەروەها سوپاسی شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە کرد بۆ کارکردنی لە پێناو پەیوەندییەکانیعێراق و کورد و میسر، جەختی لەوە کردەوە کە بەرزترین ئامانج کە مرۆڤ دەتوانێت بە نەمری بمێنێتەوە لە یادەوەری خانەوادەکەی وگەلەکەیدا و ئەمەش ئەوەیە کە مەلا مستەفا بارزانی سەرکردەی کورد بەدەستی هێناوە، کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە کارکردن بۆبنیاتنانی دیموکراسی لە عێراقدا،.

شێرکۆ حەبیب، بەرپرسی مەکتەبی قاهیرەی پارتی دیموکراتی کوردستان، وێرای بەخێرهێنانی و سوپاسی ئامادەبوون بۆ بەشداری لەو یادەپیرۆز و مەزنە، و ئاماژەی بەوە کرد کەوا ئه‌و مه‌راسیمه‌ بە بۆنەی 122 ساڵەی یادی  لەدایک بوونی مستەفا بارزانی نەمر سەرکردەی کورده‌،زیندووکردنەوەی سیفەتەکانی سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕە کە عەرەب و جیهان ڕێزی لێدەگرن.